شاعیر: سەیدی هەورامی کتێب: دیوانی سەیدی هەورامی سەرناو: شيرين پەيوەندەن... لەبارەی شیعر: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی شيرين پەيوەندەن، شيرين پەيوەندەن دوو ئەبرۆی سيات به هەم پەيوەندەن [١] دوو شيرازەی قەوس ئۆسای غەيب ژەندەن هەريەك سەد پەيكان وه جەرگم شەندەن [٢] جەو دەستەی زوڵفان حەيران مەندەنان دامەن يا شا مار، ياخۆ كەمەندەن! [٣] خاڵی جەمينت زوڵفی چين چينت چوون دانەو دامەن سەيادان تەندەن [٤] هەر تارێش سەد تا، پێچ دان وه هەمدا هەر تارێش سەد دڵ پەنەش پا بەندەن [٥] ئەر من شەيداش بيم، نەكەران مەنام بێ حەد زەريفەن، بێ سامان ڕەندەن [٦] باڵات وێنەی سەوڵ سای سەهەندی باخ شۆخەن، وەش تەرحەن، بەرزەن بوڵەندەن [٧] دوو ديدەی سيات فيتنه ئەنگێزەن سەرمايەی ئەفسوون، هەم جادوو بەندەن [٨] خەمزەو لارو لەنج، ديای به نازت بنچينەی يانەی سەبووريم كەندەن [٩] گوفتوگۆی شيرين، كەلامت، ڕازت شەهدەن، شەكەرەن، نەباتەن، قەندەن [١٠] بەهای دانەی خاڵ سەفحەی جەمينت موڵكی هيندوستان شاری خەجەندەن [١١] عومرم شی وەباد تاقێق نەزانام بێ مەيليت تاكەين؟ جەفات تا چەندەن؟ [١٢] خواجەی ساحێب شەرت چی ڕەنجيانی مەيلت، مۆبەتت، هيچكام نەمەندەن [١٣] كەی جه بەندەگيت سەركێشان «صەيدی» هەر غوڵامی تۆن هەرتاكه زيندەن [١٤] حەڵقەی غوڵاميت مەكەرۆ نه گۆش بەندەن، پێش واچه، يه كەمتەر بەندەن [١٥] ١. ئەبرۆ: برۆ. سيا: ڕەش. پەيوەندەن: بەيەكەوه نووساون. واته: شيرين هەردوو برۆی ڕەشت پێكەوه نووساون‏و بەيەكەوه بەستراون. يانێ: شيرين برۆكانت پەيوەستن، ڕەش‏و جوانيشن ٢. دوو شيرازەی قەوس: كەوانەی برۆ. ژەندەن: بەستويەتی بەيەكەوه. پەيكان: تير. شەندەن: وەشاندوويەتی برينداری كردووەو داويەتی له جەرگم. واته: تيرو كەوانی برۆت 'سەد' تيری داوه له جەرگم‏و برينداری كردووه. ٣. حەيران مەندەنان: حەيران ماوم. واته: لەو پەلك‏و زوڵفانه حەيران‏و سەرسام ماوم، داوه! ؟ يا شا ماره؟ ! ياخۆ كەمەنده؟ ! . كەمەند: هی سۆفی‏يەكانه ئەيكەنه مليان، بەكاری دێنن لەكاتێكا خەريكی ئادابی دەروێشی‏و زيكری يەزدانن. ٤. واته: خاڵی كوڵمت، زوڵفی چين چينت، وەكوو دانەو داوه كه ڕاوچی‏يەكان دروستيان كردووه، تۆيش بەو دانەو داوه دڵمت گرتوه. ٥. واته: هەر تاڵێكی 'سەد' تای پێچ داوه بەيەكا، وه هەر تاڵێكيش 'سەد' دڵی پێوه بەستراوه. ٦. نەكەران مەنام: لۆمەم نەكەن. زەريف: جوان. واته: ئەگەر من شەيدای ئەو زوڵفانه بووم مەنع‏و لۆمەم نەكەن، چونكی بێ حەد جوانن، وه تا بڵێی دڵ پەسەندو زەريفن. ٧. واته: باڵات به وێنەی سەوڵی شوێنی سێبەری ناو باخانه، له شوێنی سێبەردا نەمام‏و دارو درەخت زۆرتر بەرز ئەبێتەوه جوانه: خۆش ڕەنگه، بەرزه بەژن‏و باڵات بەو جۆرەيه. ٨. واته: دوو چاوی ڕەشی فيتنه هەڵگيرسێنەرت هەموو ئەفسوون‏و سيحرو جادويێكيان وا پێوه. ٩. ديای: نواڕين. بنچينه: بناغه. واته: خەمزەت، لارو لەنجەت، به ناز نواڕينت، بناغەی خانووی سەبرو سەبووری پێشووی منيان له بنا دەرهێناوه. ١٠. واته: قسەو گفتوگۆو كەلام‏و ڕازت، هەمووی هەنگوێنه، شەكره، قەنده، نەباته. ١١. بەهای: نرخی. جەمينت: ڕوومەتت. واته: نرخی هيندوستان‏و شاری خەجەند تاشقەند هەموويان نرخی دانەی خاڵی سەر ڕوومەت‏و ڕوخسارته، ئەتوانی بەو خاڵه هەموويان بكڕی‏و بيان سێنی. ١٢. نەزانام: نەمزانی. تاكەين: هەتا كەيه. واته: عومرم به خۆڕايی ڕۆيشت، به تەحقيق نەمزانی تاكەی وا بێ مەيلی‏و جه فات تا چەنده! . ١٣. واته: گەورەی‏و خاوەن شەرت، بۆ لێمان دڵ زويری، نه مەحەببەت‏و خۆشەويستی، نه مەيلی جارانت ماوه لەگەڵمانا. ١٤. واته: كەی له عەبدايەتی تۆ «صەيدی» سەركێشی كردووه، هەر غوڵامی تۆيەو تا زيندووه له ژيانايه عەبدو بەندەی تۆيه. ١٥. واته: حەڵقەی غوڵاميت ئەكاته گوێی، عەبدو بەندەی تۆيه، خۆی بهكەمترين بەندەی تۆ ئەزانێ، تۆيش هەر وای بزانه.